مانگرتنی زیندانیانی كوردی مه‌حكووم به‌ ئێعدام t3.gstaticشه‌ش كه‌س له‌ زیندانیانی كورد، كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن دادگای رژیم له‌ شاری تارانه‌وه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، حوكمه‌كانیان له‌لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵاته‌وه‌ په‌سه‌ند كرایه‌وه‌ و به‌ نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی به‌ حوكمه‌كانیان له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ مانیان له‌ خواردن گرتوه‌. به‌پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی نێوده‌وڵه‌تیی مافی مرۆڤ له‌ ئێران ئه‌و شه‌س زیندانیه‌ بریتین له‌ ، جه‌مشید دێهقانی، حامید ئه‌حمه‌دی، كه‌ماڵ مه‌ولایی و جه‌هانگیر دێهقانی، سه‌ید هادی حوسێنی و سه‌دیق محه‌ممه‌دی . جێگه‌ی باسه‌ كه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ی كه‌ زیندانی كراون له‌ رێكه‌وتی ٨ی به‌فرانباری ساڵی ٨٩ به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ گرووپه‌ سه‌له‌فییه‌كان و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا به‌ بێ پارێزه‌ر به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون و حوكمه‌كه‌شیان له‌ لایه‌ن دیوانی به‌رزی وڵاته‌وه‌ په‌سه‌ند كراوه‌ته‌وه‌.
ڕێکه‌و 2013-02-28 10:48:30
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی