٤ خوێندكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی مه‌ریوانی بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌ راگوێزران
رێكه‌وتی ١٠ی رێبه‌ندان "داود قه‌سیمی" كوڕی قادر خوێندكاری كارناسیی رشته‌ی كۆمه‌ڵناسیی زانستگه‌ی ئازادی تاران، "سامان مه‌حموودی" كوڕی حوسێن خوێندكاری كارناسیی باڵای زانستگه‌ی ورمێ، "سۆران دانیشوه‌ر" خوێندكاری رشته‌ی شارسازیی زانستگه‌ی كوردستان، "محه‌ممه‌د كۆنه‌پۆشی" كوڕی عه‌لی خوێندكاری زانستگه‌ی ورمێ، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران. هاوكات هیزه‌ ئه‌منیه‌كان وێڕای پشكێنینی ماڵی ئه‌و چالاكانه‌، ده‌ستیان به‌سه‌ر و كامپیوتێر و زۆربه‌ی كه‌ره‌سه‌ شه‌خسییه‌كانیشیاندا گرتبوو.

11307


ڕێکه‌و 2013-02-28 10:47:19
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی