میدالی برۆنزی بێكاری له سه‌ر سینگی كوردستان
هه‌واڵده‌ری موكریان هه‌واڵی دا، به پێی راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزی كاری ناوه‌ندی ئاماری ئێران له پاییزی ٩١، پارێزگای كوردستان به نرخی بێكاری ١٥/٦ له‌سه‌د پله‌ی سێهه‌می بێكاری له نێوان پارێزگاكانی ئێرانی به ده‌ست هێناوه. به پێی ئه‌م ئاماره رێژه‌ی بێكاری له چاو هاوین و به‌هاری رابردوو زیادی كردووه. ئه‌مه له حالێكدایه كه به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه‌داڕشتنی ئۆستانداری كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی كاری به‌كۆمه‌ڵی پارێزگا له جۆزه‌ردان رایگه‌یاندبوو كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له ٣٢ هه‌زار ده‌رفه‌تی پییشه‌یی له كوردستان تۆمار كراوه.
ڕێکهو 2013-02-27 10:34:44
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )