لە شاری سنە، ٣ کەس بەهۆی خواردنەوەی مەشرووب گیانیان لەدەست دا بە وتەی کەسێکی ئاگادار لەو رووداوە، ٣ کەسیان پاش گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەست داوە و چەند کەسێکیشیان بەهۆی ژەهراوی بوونی لەشیانەوە و لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دان.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ناسنامەی ئەو ٣ کەسە رانەگەیەندراوە.
ماوەیەک پێش ئێستا "ئیسماعیل ئەحمەدی موقەدەم" بەرپرسی گشتی هێزە ئینتزامییەکان رایگەیاندبوو کە ٢٠٠ هەزار کەسی گیرۆدە بە مادە هۆشبەرەکان لە وڵاتی ئێراندا بوونی هەیە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، رێژەی مردن بەهۆی خواردنەوەی مەشرووب لە وڵاتی ئێران ٢ بەرابەر رووی لە زیاد بوون کردووە.
هەروەها ماوەیەک پێش ئێستا ٦ هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە بەهۆی خواردنەوەی مەشرووب مەسمووم بوون و کەسێکیان بەناوی "ئومید محەممەدی" کوڕی عەباس گیانی لەدەست دابوو.
هاووڵاتیانی خەڵکی سنە لەسەر ئەو باوەڕەن کە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە هاوکاریی کۆمەڵێک لە دەست و پێوەندییەکانی خۆی لەو شارە لە شوێنێکی تایبەت پاش دەستکاری و ژەهراوی کردن مەشرووباتی ئەلکولی، بە لاوانی ئەو شارەی دەفرۆشنەوە.
11253

ڕێکه‌و 2013-02-24 09:48:57
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی