شارۆمهندێكى مه‌هابادى به ٤ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا
به پێى راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان، شارۆمهندێكى مه‌هابادى به ناوى مسته‌فا فه‌قێه، كه له خهزهڵوهرى ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو له لایه‌ن دادگاى شۆرشى مه‌هاباده‌وه به تۆمه‌تى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانى رژێم به چوار ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا. جێگه‌ى باسه كه مسته‌فا فه‌قێه ئێستا له زیندانى ناوه‌ندى مه‌هاباده و ماوه‌ى ٢٠ رۆژ كاتى هه‌یه ناره‌زایه‌تى دهربرِێت به‌م حوكمه.
ڕێکهو 2013-02-21 09:05:22
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )