لە سەقز خوێندکارێک بەهۆی رووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا
بێهزاد ئەردەڵان خوێندکاری زانستگەی "پەیام نوور"ی شاری سەقز و یەکێک لە وەرزشکارە ناسراوەکانی رشتەی وەرزشی کوشتیی ئەو شارە بووە.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو رووداوە راگەیاند: هاوکات باوکی ئەو خوێندکارەش بە توندی بریندار بووە و بۆ چارەسەریی برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەقز کراوە.

لەماوەی چەند مانگی رابردوودا چەندین راپۆرت و هەواڵ لەمەڕ کار کردنی خوێندکاران و وەرزشکارانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە ئاژانسی کوردپا بڵاو کرایەوە کە بۆ دابین پێداویستییەکانیان روویان لە کۆکردنەوەی کارتۆن و ئاسنەواڵە کردبوو.
11195

ڕێکه‌و 2013-02-21 08:58:26
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی