کچە خوێندکارێکی کورد لە زانستگەی تاران بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست دا. سەیران مەجیدی خەڵکی شاری بۆکان و خوێندکاری تێرمی کۆتایی کارناسیی باڵای ژمێریاری زانستگەی تاران بووە.
تەرمی ئەو کچە خوێندکارە کە لە یەکێک لە ساردخانەکانی تاران راگیرابوو، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١ی رەشەممە رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و لە شاری بۆکان ئەسپەردەی خاک کرا.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەرەڕای لێکۆڵینەوەکانی پزیشکی قانوونی تاران، هۆکاری مردنی ئەو کچە خوێندکارە رانەگەیەندراوە.
ڕێکهو 2013-02-21 08:54:50
بهشی ( ههواڵهکان )