کچێک لە شاری جوانڕۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
بەپێی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارێی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٣٠ رێبەندان کچێک بەناوی "فریشتە" لە ماڵی خۆیان ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

فریشتە تەمەنی ١٩ ساڵ و کچی "ئەحمەد" و دانیشتووی گەڕەکی باوەجانی شاری جوانڕۆ بووە کە بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لە ماوەی ١ مانگی رابردوودا لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران ١٠ ژن دەستیان داوەتە خۆ کوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە لە کۆی ئەو رێژەیە ٥ کەسیان لە رێگەی خۆسووتاندنەوە بووە.

ئەو ئامارە رێژەییە و بەپشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە، کە دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.
11180

ڕێکه‌و 2013-02-19 09:13:32
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی