زیندانیێك له زیندانى ورمێ لێوى خۆى دووریوه‌ته‌وه
به پێى راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان، زیندانیێكى خه‌ڵكى مه‌هاباد به ناوى جه‌عفه‌ر ئه‌فشارى له رۆژى یه‌كشه‌ممه‌وه ٢٩ى رێبه‌ندان له ناره‌زایه‌تى به نهگواستنهوهى بۆ زیندانى مه‌هاباد ده‌ستى داوه‌ته مانگرتن له خواردن و لێوى خۆى دووریوه‌ته‌وه. جێگه‌ى باسه كه ئه‌فشارى له كۆتایى ساڵى ٨٩ له‌گه‌ڵ سێ برای تر‌ى له شارى بۆكان و مه‌هاباد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و و له لایه‌ن دادگاى شۆرشى مه‌هاباده‌وه به تۆمه‌تى كرده‌وه دژبه ئه‌منییه‌تى نه‌ته‌وه‌یى به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا.
ڕێکهو 2013-02-18 10:31:01
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )