بانگهێشتی باوكی دوو لاوی كوژراوی مه‌هابادی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات
باوكی دوو لاوی كوژراوی مه‌هابادی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره بانگ كراوه. به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری موكریان نیوز ئێواره‌ی رۆژی ٢٦ی رێبه‌ندان، محه‌ممه‌د رۆسته‌م نه‌ژاد باوكی دوو لاوی كوژراوی مه‌هابادی به ناوه‌كانی هووشیار و حوسێن رۆسته‌م نه‌ژاد ١٧ ساڵ و ١٩ ساڵ بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌هاباد بانگ كراوه و تا ئێستا هه‌واڵێك له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ١٦ی رێبه‌ندان رزگار مه‌عرووفی ئازه‌ر له‌گه‌ڵ ووشیار و حوسێن رۆسته‌م نه‌ژاد له ناوچه‌ی سووركێوی بانه به هۆی بوونی باری قاچاخ گیراون و له‌دوای ٦ رۆژ له‌كاتێكدا كه ده‌ست و قاچیان به‌سترابۆوه به مردوویی دۆزراونه‌ته‌وه.
ڕێکهو 2013-02-15 10:41:51
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )