نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان: ژماره‌ی‌ كوژراوانی سوریا گه‌شته‌ 70 هه‌زار كه‌س
ناڤی پیلای‌، كۆمسیاری‌ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ لێدوانێكدا وتویه‌تی: ژماره‌ی‌ كوژراوانی‌ پشێویه‌ به‌رده‌وامه‌كانی سوریا له‌ 70 هه‌زار كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه‌.

هاوكات ئێدانه‌ی‌ هه‌ڵوێستی‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردوه‌ سه‌باره‌ت به‌ نه‌گه‌شتنه‌ ئه‌نجامێك ده‌رباره‌ی‌ قه‌یرانی‌ سوریاو داواشیكردوه‌ "به‌ په‌له‌ بجوڵێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ له‌ وڵاتێكی‌ شێواو رابگرێت".

مانگی رابوردو بیلای‌ باسی له‌وه‌كرد، كه‌ ژماره‌ی‌ كوژراوانی‌ سوری‌ گه‌شتوه‌ته‌ 60 هه‌زار كه‌س.

له‌ ناوه‌ڕاستی‌ مانگی ئاداری‌ 2011 شۆڕشی سوریا دژ به‌ رژێمی‌ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستیپێكردوه‌.
12220131337121700200pxwwwr

ڕێکه‌و 2013-02-13 09:19:24
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی