مامۆستا هەر لەتەمەنی لاوێتیدا دەبێتە ئەندامی (ژێ كاف ) و لەوێدا درێژە بەخەباتەكەی دەدا لە پێناو زیاتر خزمەت كردنی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی نەتەوەی كورد مامۆستا شێخ عیزەدین لە زۆربەی شۆرشەكانی گەلی كوردا بەشداری كردووە و دیارترینیان لە شۆرشی گەلانی ئێران دژی ڕژێمی محمد ڕەزاشا بوو كە مامۆستا دەورێكی زۆر كاریگەری هەبوو بەهۆی متمانەی لەرادەبەدەری جەماوەری كوردستان كرا بە پێشەوا سەرۆكی شاندی نوێنەرایەتی گەلی كورد .
جەنابی مامۆستا شێخ عیزەدینی حسینی هەر زوو مەرامەكانی رژێمی تازە دامەزراوی ئێرانی بۆ دەركەوت و ڕایگەیاند كەحكومەتی كۆماریی ئیسلامی ئێران سیاسەتێكی نادیاری هەیە و دان نانێ بە مافە رەواكانی خەڵكی كوردستان و هەر بۆیە گەلی ووشیاری كورد بەشداری ئەو ڕیفرادۆمە ی نەكرد كە رژێمی ئێران بەرەورووی گەلانی ئێرانی كردبۆوە .
ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران بەبۆنەیی دووهەمین ساڵیادی كۆچی دوایی جەنابی مامۆستا شێخ عیزەدین درود و سلاو دەنێرێت بۆ ڕۆحی پاكی مامۆستا و سەرجەم شەهیدانی كوردستان ، هیوادارین ئێمەی لاوان درێژە پێدەرێكی شیاوی ڕێگە پیرۆزكەی جەنابی مامۆستا و سەرجەم شەهیدان بین.
ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران
22ی خەرمانانی 1391