نیگه‌رانی كرێكارانی قه‌راردادی له‌ ده‌ركردنیان تا كۆتایی ساڵ t0.gstaticبه‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری ئیلنا، سه‌رۆكی یه‌كێتی كرێكارانی قه‌راردادی ئێران، هۆكاری نیگه‌رانی كرێكارانی كاتی و په‌یمانكاری، له‌ درێژ نه‌بوونه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كه‌یان له‌ ساڵی داهاتوو زانی و وتی یه‌كه‌مین رێكارێكه‌ كارفه‌رماكان بۆ ده‌رچوون له‌ قه‌یران ده‌یگرنه‌ به‌ر ده‌ركردنی كرێكارانی قه‌راردادییه‌ له‌سه‌ر كاره‌كانیان، كرێكارانیش به‌ زانینی ئه‌م راستییه‌ هیچ كات ئه‌منییه‌تی كارییان نییه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ ١٨٠ كه‌س له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی فرووئالیاژ له‌ لۆرستان له‌ سه‌ر كار ده‌ر كراون.
ڕێکه‌و 2013-02-09 11:37:51
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی