دوایین بارودۆخی وه‌لاتی سوریا
به‌هۆی ئه‌و بێكارییهی له‌و وڵاته‌دا بڵاوبوه‌ته‌وه، به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا، گۆڕانكاری له‌هه‌ردو وه‌زاره‌تی (كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، كار)دا ده‌كات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی سكای نیوز ئاشكرایكردوه، له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه ٣١ كه‌س له ناوچه جیاوازه‌كانی سوریا به‌هۆی توندوتیژییه‌كانه‌وه كوژراون. هه‌ر له پێوه‌ند به وه‌لاتی سوریا ده‌یان هاوڵاتی به‌ره‌گه‌ز هۆڵه‌ندی بۆ شه‌ڕكردن له دژی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د رویان له سوریا كردوه‌و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری هۆڵه‌نداش، له‌مڕوه‌وه هۆشداری ده‌دات.
ڕێکهو 2013-02-09 11:36:44
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )