لاوێكی كورد له‌سه‌رما ره‌ق ده‌بێته‌وه‌ 575989_yiZiKl0rشه‌وی رابرد‌وو له‌ چیاكانی گوندی سیرینی ناحیه‌ی‌ باسنێ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنووری ئێران – عیراق، گه‌نجێك كه‌ پێشتر كاری كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵی له‌ ناوچه‌كه‌ كرد‌ووه‌، له‌ سه‌رما ره‌قده‌بێته‌وه‌و ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی له‌ بنكه‌ی پۆلیسی باسنێ-یه‌. نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی به‌ (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: گه‌نجه‌كه‌پێشتر كاری كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵی كرد‌ووه‌ و له‌ ئێرانه‌وه‌ هێناویه‌تییه‌ هه‌رێمی كوردستان. راشیگه‌یاند: به‌هۆی مه‌ترسی ناوچه‌كه‌وه‌، هاوڵاتیان خۆیان ته‌رمه‌كه‌یان هێناوه‌ته‌وه‌ خواره‌وه‌و ئێستا له‌ بنكه‌ی پۆلیسی باسنێیه‌ و ره‌نگه‌ بۆ پشكنینی زیاتر ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی بكرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر.
ڕێکه‌و 2013-02-07 10:40:04
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی