، هه‌ر مرۆڤێكی ژیر ته‌مه‌نی ١٨ساڵ كه به مه‌به‌ستی په‌یداكردنی داهات سه‌رگه‌رمی كار بێت به‌منداڵانی كرێكار ده‌ناسرێن. به‌ووته‌ی ئه‌و سایته‌ی َسازمانی نێونه‌ته‌وه‌ی كار، نزیكه‌ی ٥١٢ملیون منداڵ كه١٥٣ملیونیان له به‌ینی ٥-١٤ساڵ ته‌مه‌نیانه،سه‌رقاڵی كاركردنن.
به‌ڵام پشكی ئێران له‌و سه‌ر ژمێرییه چه‌نده؟
به‌پێی ڕاپۆرتی بنكه‌ی ئینترنێتی شفقنا، فاتمه‌ی قاسم زاده،نوێنه‌ری كومیته‌ی هاوكاری تۆری منداڵانی كرێكاری سه‌ر جاده‌یی ئێران،به‌پێی ئاماری سه‌رژمێری كه بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌جلیس له ساڵی رابڕدوو كردویانه ده‌ڵێت، كه نزیكه‌ی ٣ملیۆن و ٢٦٥ههزار منداڵی ئێرانی له خوێندن بێبه‌شن. به ووته‌ی ناوبراو ئه‌توانین بڵین كه‌زیاتر له ٣میلیون له‌و مندالانه،ئه‌وانه‌ن كه كار ده‌كه‌ن و له خوێندن بێبه‌شن.له به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رژمێریه‌دا،سایتی عه‌رسه‌ی سێهه‌میش ده‌ڵێت: مندالانی كرێكار له ئێران زیاتر له یه‌ك ملیۆن و ١٢٠ههزارن. هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی ئێبتكار سی ساڵ لهمهوپێش نووسی كه ڕێژه‌ی منداڵانی كرێكار دووملیوێن و٥٠٠ هه‌زار كه‌سه.
به‌ڵام بۆچی سه‌رژمێریه‌كی ناڕون له‌باره‌ی منداڵانی كرێكاره‌وه هه‌یه؟ په‌ریسا كاكایی، داكۆكی كار له مافی منداڵان ده‌ڵێت: هیچ كام له رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافه‌كانی منداڵان به‌رپرسیارێتی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ كه لێكۆلینه‌وه بكات له باره‌ی چۆنیه‌تی ژیانی منداڵان و سه‌رژمێریه‌كی دروست و روون له‌و باره‌وه ئاشكرا بكات.
ئه‌و له درێژه‌دا ده‌ڵیت: ئه‌و ڕێژه‌ی كه ئێستا له‌به‌ر ده‌ستدایه، سه‌رژمێریه‌كی پڕش و بڵاوه كه له لایه‌ن رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان وشاره‌زایان و زور جاریش ریكخراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست كه‌وتوه. زۆر جار به لێكۆلینه‌وه‌ی شاره‌زایان و داكۆكیكاران له مافه‌كانی منداڵان له سه‌رژمێریدا به‌كار ده‌به‌ین. به‌ڵام باسه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه سه‌رژمێریه‌كی وورد نین تا بتوانین پشتیان پێببه‌ستین و هه‌ڵیان سه‌نگێنین.
ڕۆژین محمدی، كه ماوه‌یه‌ك له‌ڕێگه‌ی یه‌كێك له ڕێكخراوه‌كانی مه‌ده‌نی هاوكاری منداڵانی له شاری رێی ده‌ست پێكردوه، ده‌ڵێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه سه‌رژمێریێكی ته‌واو له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، پیێوایه ژماره‌ی منداڵانی كرێكار به‌هۆی خراپی باری ئابوریه‌وه ڕوو له زیاد بوونن.ئه‌و ده‌ڵی: كێشه‌ی كۆمه‌لایه‌تی و خراپی باری ئابوری خێزانه‌كان هۆكارن بۆ زیادبوونی منداڵانی سه‌رجاده‌یی. له لایه‌كی تره‌وه نه‌بوونی سیاسه‌تێكی دروست بو پاراستنی خیزان له وڵاتێكی وه‌ك ئێران هۆكار گه‌لێكن بۆ زیادبوونی منداڵانی كار. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خێزانه ئه‌فغانیه‌كان له ئێران وه‌ك په‌نابه‌ری نایاسای و رێگه پێنه‌دراو ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ناچارن منداڵه‌كانی خۆیان بنێرنه بازاڕی ڕه‌شی كاره‌وه. به گوته‌ی سایتی عه‌سری نوێ،كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ساڵی ١٩٨٩(١٣٦٨)به كۆی ده‌نگ، كۆنۆانسیونی داكۆكیكردنی له مافی منداڵان په‌سه‌ند كرد. ماده‌ی ٣٢ی ئه‌م كۆنوانسیۆنه،وڵاتانی ئه‌ندام ئه‌ركدار كردوه له هه‌ر جۆره كه‌ڵك وه‌رگرتنێكی خراپ و كارلێكێشانهوهی ئابوری له‌منداڵان خۆ بپارێزن و ده‌بێت مافی گه‌شه‌سه‌ندنی وشیاری ، جه‌سته‌ی، سایكۆلۆژی، كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو منداڵان دابین بكات. ئه‌م كۆنوانسیۆنه له لایه‌ن ڕژیمی ئاخوندیه‌وه واژوو كراوه. جێی ئاماژه‌یه كه به پێی بڕیاری كۆنوانسیۆن ١٣٨ی رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌ی كار،په‌سه‌ند كراوی ساڵی ١٩٧٣،كه‌مترین ته‌مه‌نی بۆكار كردنی منداڵان له ١٥_١٨ساڵ له‌به‌ر چاو گرتوه. له‌كاتێكدا كه له‌ته‌مه‌نی خوێندنی ئیجباریدایه نابێت كاربكات . ماده‌ی ٧٩ی یاسای كار ده‌ڵێت: كاركردن به منداڵانی خوار ١٥ساڵ ڕێگه پێنه‌دراوه. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، یاسای كاركردنی تاك له بهینی١٥_١٨ساڵ كه‌ته‌مه‌نی لاویهتیه وكار بۆ ئه‌وان یاساییه. له‌هه‌مان كاتدا،شایه‌نی باسكردنه كه به‌پێی ماده‌ی ١٨٨یاسای كار، كاركردن له‌ماڵه‌وه به منداڵان و به‌پێی بڕگهی١٩٦، كاركردنی منداڵان له كارخانه‌ی بچوك كه كه‌متر له ده نه‌فه‌ر بگرێ ڕێگه پێدراوه. به پَی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی نێونه‌ته‌وه‌ی مافی مرۆڤ له ئێران و به ووته‌ی بنكه‌ی سه‌رژمێری ئێران، ڕێژه‌ی به‌شداری ئابوری منداڵان ١٠تا١٤ساڵ، ٢/٩لهسهد ڕاگه‌یێندراوه. له‌م باره‌وه، به‌پێی ڕاپۆرتی بنكه‌ی ئینترنێتی شقفنا، فاتمه‌ی قاسم زاده،ئه‌ندامی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی تۆڕی یاریده‌ی منداڵان كار‌و سه‌رجاده‌یی له ئێران، پێی وایه كه منداڵانی كرێكار له كۆمه‌ڵگای ئێران له ته‌مه‌نی چوار ساڵیدا ده‌ست به كار ده‌كه‌ن. به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ری ئیلنا،جاوید سوبحانی،داكۆكیكار له مافه‌كانی منداڵانی كرێكار، ووتویه‌تی كه منداڵان وه‌كوو هێزی هه‌رزان وجێگرهوهو وه‌كوو زیادكرنی تێچووی به‌رهه‌مهێنان وكێشه‌ی یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنان ئه‌ژمار ده‌كرێن.
ئیحسان به‌شیر،ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی كرێكار و سه‌رجاده‌یی، له‌م باره‌یه‌وه به ئیلنا ده‌ڵێ كار به‌و منداڵانه ده‌كه‌ن كه له باری یاساییه‌وه ناتوانن داوای مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن.به وته‌ی ناوبراو كرێكارێك له خراپترین شێوه‌ی كاری‌دا ده‌توانی به‌پێی یاسا سودمه‌ند بێت له بیمه و بوون به ئه‌ندام له دامه‌زراوه ناحكومیه‌كان. به‌ڵام منداڵان به‌هۆی كه‌م ته‌مه‌نی و نه‌بوونی وشیاری له‌و باره‌وه ناتوانن ئه‌و داوایه‌یان له خاوه‌ن كار هه‌بێت. ڕۆژین محمدی له باره‌ی كارگه‌لێك كه منداڵان ده‌یكه‌ن، ده‌لێت:كاری ئاشكرای منداڵان له ئێران، تایبه‌ت ودهستفرۆشییه. هه‌روه‌ها كاركردنیان له كارخانه‌كان كه ١٠ كه‌س زیاتر كاری تێدا ناكات ڕێگه پێنه‌دراوه. كارخانه‌ی ماڵان ،یان كوره خانه‌كان له‌م باره‌وه.
ئایا مه‌رجه‌كانی كاری بۆ منداڵانی كچ وه‌ك منداڵانی كوڕ تێدایه؟
ڕۆژین محمدی به ئاماژه‌به هه‌ندێك له‌و كارانه‌ی كه منداڵانی كچ ده‌یكه‌ن، له‌وانه‌یه هه‌ڵگری پێناسه‌ی كاری منداڵ نه‌بێت، چۆن هێندێك، كاری ماڵه‌وه بۆ ژنی كرێكار حیساب ناكه‌ن و كاری پاككردنه‌وه‌ی ماڵ و ئاگا لێبوونی منداڵیش به‌كار ناژمێرن. له هه‌ل و مه‌رجێكی وادا كه كۆمه‌ڵگا ناتوانی ڕێگری له كه‌ڵكوه‌رگرتن له منداڵ بكات، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه بۆ سود وه‌رگرتنی زیاتر له منداڵان به تایبه‌ت منداڵانی كچ هۆیێك بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كچان وه‌كو كاڵای جینسی موعامه‌له‌ی پێوه بكه‌ن ته‌نانه‌ت له شوێنی كاریش. ئه‌م كاره وای كردوه كه چوونیان بۆ بازاڕی به‌دڕه‌وشتی پهرهتر بستێنێت. ئاماری غه‌یره فه‌رمی ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ته‌مه‌نی ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن له‌١٤ بۆ١٠ ساڵ كه‌م بێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا،هه‌ل ومه‌رجی منداڵانی كرێكار له ئێران چۆنه؟
هه‌ندێك جار هۆكاری ئه‌وه‌ی كه منداڵ ده‌بێت كار بكه‌ن بهخیوكهرێكی خراپه، واته ئه‌و كه‌سانه‌ی به ناوی سه‌رپه‌رست كه دایك و باوكه توانای ئاگالێبونی منداڵه‌كانیان نیه چونكه بۆخۆیان له لایه‌نی ده‌رونی و ته‌ندروستیه‌وه له به‌شی زیان لێكه‌وتوان ده‌ژمێرێن. بۆ نمونه تووشی ماده‌ی هۆشبه‌ر یان ئهڵكۆڵین .
ئه‌مه وای كردوه كه منداڵه‌كانیان بچنه بازنه‌ی كاره‌وه. ئه‌م منداڵانه له هه‌لومه‌رجێكدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن كه مه‌جبورن كار بكه‌ن تاوه‌كو هاوكاری سهرپهرستهكانیان بكه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن كه خۆیان له ژینگه‌یه‌كی نا ته‌ندروست پێبگه‌ێنن. له لایه‌كی تره‌وه منداڵانێك هه‌ن كه به هۆی خراپی باری ئابورییه‌وه مه‌جبوری كاركردن بوون تا هاوكاری خێزانه‌كانیان بكه‌ن، كه ئه‌مانه جیاوازن له ئه‌وانیتر. به‌ڵام ئه‌و شته‌ی كه ئیمه ده‌توانین بیخه‌ینه ڕوو ئه‌وه‌یه كه منداڵانی كار له هه‌ل و مه‌رجی جۆراوجۆر و جیاوازدا ده‌ورانی ستانداردی منداڵیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. نمونه‌كانی ده‌ورانی ستانداردی منداڵان به پێی كۆنواسیۆنی مافه‌كانی منداڵان به شێوه‌یه‌كی ڕوون دانراوه و له‌وانه‌ش مافی خوێندن و یاری كردن و مافی به‌شداری كردن له بڕیاره‌كان كه په‌یوه‌ندی به ژیانی ئه‌وانه‌وه هه‌یه.
