زەخت و گوشاری بۆسەر قوتابیانی گوندی "نێ"ی مەریوان
بەپێی هەواڵی  هەواڵدەریی کوردپا، بەرپرسانی قوتابخانەی "شکۆفە"ی گوندی "نێ"ی سەربە شاری مەریوان هەڕەشەیان لە قوتابییان کردووە کە دەبێ لە شانۆ، گۆرانی گوتن و شێعر خوێندنەوەدا کە بەبۆنەی رێورەسمەکانی ٢٢ی رێبەندان بەڕێوە دەچن، بەشداری بکەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، بەرپرسانی ئەو قوتابخانەیە بە قوتابیانیان راگەیاندووە لە ئەگەری بەشداری نەکردنی هەر قوتابییەک لەو بۆنەیەدا، لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندندا لانیکەمی نمرەی پێ ئەدرێت.




لەلایەکی دیکەوە لەماوەی ٣ رۆژی رابردوودا بەرپرسانی قوتابخانەی "شهدا"ی شاری جوانڕۆ راگەیاندووە کە دەبێ هەر قوتابییەک بڕی ١٠ هەزار تمەن پارە بۆ دابین کردنی تێچووی ئاو، برق و سووتەمەنی بەو قوتابخانەیە بدەن.

ئەوە لە کاتێک دایە کە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەبەرەبەری ٢٢ی رێبەنداندا لە هەندێک لە گوندەکانی کوردستان بەمەبەستی راکێشان و هاندانی هاووڵاتییان بۆ بەشداری لە رێپێوانەکاندا، خواردەمەنی و جلوبەرگی خۆڕایی، پارەی کۆمیتەی ئیمداد و کۆمەڵێک وردە خاروباری دیکە بەسەریاندا بڵاو دەکاتەوە.
149493_473232556104172_1706427751_n

ڕێکه‌و 2013-02-05 09:58:00
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی