به‌رده‌وامیی فشاری خاوه‌ن كارگه پیشه‌ییه‌كان بۆسه‌ر كرێكاران ماڵپه‌ڕی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌زراندنی رێكخراوه كرێكارییه‌كان بڵاوی كرده‌وه، ٢٨ كڕیكاری كارگه‌ی پیشه ده‌ستییه‌كانی شاری سنه كه ٢١ كه‌سیان كرێكارانی ژن پێكی دێنن، ماوه‌ی زیاتر له ٦ مانگه مووچه‌یان پێنه‌دراوه. هه‌ر كام له‌و كرێكارانه زیاتر له ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كاریان له‌و كارگه‌دا هه‌یه كه له ماوه‌ی ٦ مانگی رابردوودا چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و سكاڵایان لای ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان تۆمار كردووه به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان له‌مه‌ڕ داخوازییه‌كانیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ئیداره‌ی شاره‌وانیی پارێزگای كوردستان سكاڵای له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین فرۆشگه‌ی پیشه ده‌ستییه‌كانی پارێزگای كوردستان تۆمار كردبوو و خوازیاری داخستنی ئه فرۆشگه‌یه بوو كه زیاتر له ١٠٠ كه‌س تێدا سه‌رقاڵی كار كردن بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسانی شیركه‌تی “پوویان غه‌رب”ی كرماشان سه‌ره‌ڕای ده‌ركردنی ٣٥٠ كرێكار، ماوه‌ی ٦ مانگه له دانی مووچه‌ی ١٥٠ كرێكاری ئه‌و شیركه‌ته خۆ ده‌بوێرن.
ڕێکهو 2013-02-04 04:09:42
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )