هیند: هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژیی‌ سێكسی‌ ئه‌نجام بدات، له‌سێداره‌ ده‌درێت hiind222013bbحكومه‌تی‌ هیند بڕیاریدا، هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژیی‌ سێكسی‌ ئه‌نجام بدات و ببێَته‌ هۆی‌ زیانگه‌یاندن به‌ لایه‌نی‌ دروونی‌ و جه‌سته‌یی‌ قوربانییه‌كه‌، له‌ سێداره‌ ده‌درێت .
رۆژنامه‌ی‌"هیندستان تایمز" له‌ ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ حكومه‌تی‌ هیندستان ڕه‌زامه‌ندی‌ ده‌ربڕیوه‌ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاساكان، له‌ چوارچێوه‌ی‌ تاوان له‌ دژی‌ ئافره‌تانیشدا، هه‌ركه‌سێك ده‌ستدرێژیی‌ سێكسی‌ ئه‌نجامبدات له‌ سێداره‌ ده‌درێت.
به‌ پێی‌ هه‌واڵی‌ رۆژنامه‌كه‌ش، هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاسایه‌ له‌ كاتێكدایه‌، له‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو، كچه‌ خوێندكارێكی‌ كۆلێژی‌ پزیشكی‌ له‌ناو پاسێكدا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ ده‌ستدرێژیی‌ سێكسی‌ كرایه‌سه‌ر و به‌هۆی‌ خراپیی‌ باری‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ سه‌نگافوره‌ كرا، له‌وێ گیانی‌ له‌ده‌ستدا.
هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاسایه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ خێرا له‌لایه‌ن براناب موخری‌، سه‌رۆكی‌ هینده‌وه‌ واژۆی‌ له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ڕێکه‌و 2013-02-02 10:04:51
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی