كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خۆێندكاران له‌ مه‌ریوان 20111121124734246070554751به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریه‌كان، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١ رێبه‌ندان كۆمه‌لێك له‌ خۆێندكارانی شاری مه‌ریوان، كۆبوونه‌وه‌ێكی ناره‌زایه‌تییان له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌، ساز كرد، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ له‌ ناره‌زایه‌تی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی كۆمه‌ڵێك له‌ خوێندكاران له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات و زه‌وت كردنی كامپیۆتر و كه‌ل و په‌له‌ شه‌خسییه‌كانیان به‌رێوه‌ چوو و خوێندكاران له‌م كۆبوونه‌وه‌دا داوای ئازادی ئه‌و خوێندكاره‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانه‌یان كرد.
ڕێکه‌و 2013-02-01 10:29:58
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی