پیاوێك له‌ سه‌قز ژنه‌كه‌ى خۆى له‌ت و په‌ت كرد 3089-0به‌ پێى راپۆرتى ناوه‌ندى هه‌واڵده‌رى موكریان، پیاوێكى ٥٥ ساڵه‌ ژنه‌كه‌ى له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆى له‌ت و په‌ت كرد، مه‌حه‌مه‌د ره‌زا ته‌میمى، سه‌رۆك فریاكه‌وتنى ١١٥ى سه‌قز له‌مه‌رِ ئه‌م رووداوه‌ وتى، كارمه‌نده‌كانمان دواى بیستى ئه‌م رووداوه‌ رۆیشتنه‌ ئه‌و ماڵه‌و دیمه‌نى لاشه‌ى له‌ت و په‌ت كراوى ژنه‌كه‌یان بینى كه‌ هه‌ر كامه‌ له‌ ئه‌ندامانى جه‌سته‌ى له‌ شوێنێكى خانووه‌كه‌ فرێدرا بوو، تاوانبار به‌ كوشتنه‌كه‌ دواى ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ى خۆى به‌ ئیداره‌ى ئاگاهى سه‌قز ناساندووه‌ و هۆكارى كوشتنه‌كه‌ لێكۆلینه‌وه‌ى لێ ده‌كرىً.
ڕێکه‌و 2013-01-29 10:45:18
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی