سه‌ره‌تان دووهه‌مین هۆكارى مردن له‌ كوردستان
 به‌ پێى لێكۆلینه‌وه‌كان ١٤ له‌سه‌د مردن له‌ كوردستان هۆكاره‌كه‌ى سه‌ره‌تانه‌. فه‌رزام بیدارپوور وتى، به‌ پێى سیسته‌مى تۆمارى سه‌ره‌تان له‌ ساڵى رابردوو ١٢٧٧ كه‌سى تووشبوو به‌ سه‌ره‌تان ناسێندراون و ئیستا له‌ ژێر چاودێریدان. به‌ وته‌ى بیدارپوور، سه‌ره‌تانى مه‌عیده‌ و پێست، مه‌سانه‌ و مێرى له‌ پیاوان و سه‌ره‌تان مه‌مك، پێست و ریخۆڵه‌ له‌ ژنان زۆرترین رێژه‌یان هه‌یه‌، شاره‌كانى سنه‌ به‌ ٥٠٢ حاڵه‌ت، سه‌قز به‌ ١٥٨ حاڵه‌ت و مه‌ریوان ١٤٧ حاڵه‌ت و قۆروه‌ و دیوانده‌ره‌ ٧٣ حاڵه‌ت زۆرترین ئامارى تووشبوو به‌ سه‌ره‌تانیان هه‌یه‌.

3083-0


ڕێکه‌و 2013-01-27 10:45:01
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی