عیماد موعین حه‌راكی، به‌رپرسی پێشوی ته‌جنیدی سوپا له كونوسڵخانه‌ی سوریا له شاری جه‌ده، په‌رده‌ی له‌سه‌ر پلانێكی رژێمی سوریا لابردوه بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری مه‌ككه له‌وه‌رزی پێشوی حه‌جدا و له‌وباره‌یه‌وه به رۆژنامه‌ی حه‌یاتی چاپی له‌نده‌نی راگه‌یاندوه: حكومه‌تی سوریا ئه‌وه‌یان ده‌ستنیشانكردوه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه و جێگری پێشوی كونسوڵخانه‌ی سوریاش ئاگاداری كردوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه‌یه ده‌ستنیشان كراوه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئه‌و بڕیاره‌ی سوریا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بوه به‌رامبه‌ر دورخستنه‌وه‌ی سێ دیپلۆماتی سوریا له‌و وڵاته، له نێویشیاندا جێگری كونسوڵی سوریا له جه‌ده، هه‌ر ئه‌ویش لایه‌نه سعودیه‌كانی ئاگاداركردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی شانه‌یه‌كی سه‌ر به حیزبولای لوبنانی كه له (٢٠) كه‌س پێكهاتون له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ كونوسڵخانه‌ی سوریا له شاری جه‌ده.
حه‌راكی كه له‌مدوایانه‌دا په‌یوه‌ندی به ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه كردوه رایگه‌یاند: پێشتر له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی شۆڕش جیابونه‌وه‌ی خۆی له رژێمی سوریا رانه‌گه‌یاندوه، هه‌ر دوای روداوه‌كه‌ی مه‌ككه‌ش له‌لایه‌ن دادگاكانی رژێمی سوریاوه سزای له سێداره‌دانی به‌شێوه‌یه‌كی غیابی بۆ ده‌رچوه به تۆمه‌تی خیانه‌تی گه‌وره.
به‌وته‌ی حه‌راكی؛ په‌یوه‌ندی به ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌وه كردوه سه‌باره‌ت به پلانی ته‌قینه‌وه‌كه و ئه‌وانیش پارێزگاریان له خۆی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كردوه.