میسر: سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر تاوانبارانی رووداوه‌كه‌ی پۆرسه‌عید سه‌پێنرا
دادگای تاوانی شاری پۆرسه‌عید ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڕیاری سزای له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی ئاراسته‌ی موفتی كۆماری كرد، تا بڕیاری شه‌رعیی خۆی له‌باره‌وه‌ بدات و له‌كاتی ره‌زامه‌ندیی موفتیشدا بڕیاره‌كه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

پێش ده‌رچوونی سزاكه‌، هه‌زاران هانده‌ری یانه‌ی ئه‌هلی میسر به‌ یه‌ك جۆر جلوبه‌رگه‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان ژماره‌ ٧٢ی لێ نووسرابوو، له‌به‌رده‌م باره‌گای یانه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه‌یان كرد، ئه‌گه‌ر دادگا سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر تاوانباره‌كاندا نه‌سه‌پێنێت.

دوای یارییه‌كی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌هلی و میسری له‌ ساڵی ٢٠١٢ پشێویی‌و ئاژاوه‌ له‌ یاریگای پۆرسه‌عید كه‌وته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ ٧٢ كه‌س كوژران.pursaid2612013-b


ڕێکه‌و 2013-01-26 09:10:32
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی