سوریا؛ ١٤٦ كه‌سی تر كوژران و سوپای ئازادیش خاڵێكی سنوری سوریا و ئه‌رده‌ن كۆنترۆڵ ده‌كات
توندوتیژی و روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی نێوان سوپای ئازادی سوریا و سوپاكه‌ی ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه و دوێنێش به‌و هۆیه‌وه ١٤٦ كه‌س كوژران، هاوكات سوپای ئازادیش ده‌ستی به سه‌ر خاڵێكی سنوری نێوان سوریا و ئه‌رده‌ندا گرت. هاوكات چالاكوانان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، كه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز، شه‌قامی خالیدی كوڕی وه‌لیدی ناوه‌ڕاستی دیمه‌شقی هه‌ژاندوه. له ناوچه‌ی حیمصیس فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌سه‌د ناوچه‌كه‌یان بۆردومانكردوه.له لایه‌كی تره‌وه سوپای ئه‌سه‌د به هێزێكی زۆره‌وه به‌ره‌و ریفی دیمه‌شق به‌ڕێكه‌وتون و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش بۆردومانی ناوچه‌كه‌ی كردوه. لای خۆشیه‌وه سوپای ئازاد ئاشكرایكرد، كه توانیویانه ده‌ست بگرن به سه‌ر خاڵی سنوری نێوان سوریا و ئه‌رده‌ن ، ئه‌وه
ڕێکهو 2013-01-24 09:48:57
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )