له ده‌وروبه‌ری ورمێ، قوتابخانه‌كان پاره له قوتابییان وه‌رده‌گرن به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ٣ی رێبه‌ندان، به‌رپرسانی قوتابخانه‌كانی ده‌وروبه‌ری ورمێ رایانگه‌یاندووه، كه ده‌بێ هه‌ر قوتابییه‌ك بڕی ٣٠ هه‌تا ٥٠ هه‌زار تمه‌ن پاره بابه‌تی كڕینی سووته‌مه‌نی و كه‌لوپه‌ل به قوتابخانه بدات. به‌رپرسانی قوتابخانه‌كان گوتوویانه پێویسته هه‌تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی داهاتوو قوتابییان ئه‌و بڕه پاره‌یه بده‌ن. هاووكات قوتابییان به به‌رپرسانی قوتابخانه‌كانیان راگه‌یاندووه كه توانای دابین كردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌مان نییه. به‌وته‌ی كه‌سانی خۆجێی ته‌نیا له ماوه‌ی ئه‌مساڵی خوێندندا هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار به‌رپرسانی ئه‌و قوتابخانانه به بیانووی جۆراوجۆر پاره‌یان له قوتابییان وه‌رگرتووه.
ڕێکهو 2013-01-24 09:46:01
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )