هێشتا دییه‌ی قوربانیانی شیناوێ نه‌دراوه
ماوه‌ی ٥٠ رۆژ به‌سه‌ر رووداوی دڵته‌زێنی ئاگ گرتنی قوتابخانه‌ی شیناوێ و مردنی ٢ كه‌س له قوتابیان و برینداری ٢٨ كه‌سی تر تێپه‌ریوه، به‌لام هێشتا یه‌ك قرانیش وه‌ك دییه نه‌رداوه به خانه‌واده‌ی قوربانیان و برینداران. به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان بریندارێك له نه‌خۆشخانه‌ی سینای ته‌ورێزه و كه‌سێكی تریش له مهشهه و ٤ برینداری تریش له نه‌خۆشخانه‌ی ئیسفه‌هان خه‌وێندراون و ئه‌وانی تر بهرێكراونهتهوه بۆ ماڵه‌وه. پێشتر په‌نجه‌ی ده‌ستی ٣ كه‌س له‌و قوتابیانه‌ش بڕدرایه‌وه و هه‌وه‌رها به پێچه‌وانه‌ی واده‌ی پێشوو به‌لێنی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و قوتابیانه بۆ چاره‌سه‌ر به پێویست نه‌زاندرا. قه‌رار وایه حاجی بابایی وه‌زیری په‌روه‌رده بكێشترێته مه‌جلیس و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دا بكرێ ، به‌لام به پێی ووته‌كانی پێشوووی هیچ ئاكامێك له‌و خستنه ژێر پرسیاره وه‌دی نایه.
ڕێکهو 2013-01-24 09:44:26
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )