مامۆستایەكی زانستگەی كوردستان لەسەر كار دەركرا 10855مامۆستایەكی كوردی زانستگەی كوردستان، بەبێ هیچ هۆكارێكی دیاری كراو لە وانە وتنەوە بێبەری كرا. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی كوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا مامۆستایەكی كوردی زانستگەی كوردستان بە ناوی د. "كەماڵ خالەق پەنا" بە بڕیاری بەرپرسانی ئەو زانستگەیە لە وانە وتنەوە بێبەری كراوە. بەرپرسانی زانستگەی كوردستان پێیان راگەیاندووە كە چیدیكە ناتوانێت لەو زانستگەیە وانە بە خوێندكاران بڵێتەوە. د. كەماڵ خالق پەنا رشتەی كۆمەڵناسیی تیۆری ــ فەرهەنگی"ی لە زانستگەی تارانی تەواو كردوە و دواتر لە زانكۆی كوردستان وەك یاریدەدەری مامۆستا لە بەشی كۆمەڵناسی وانەی وتوەتەوە.
ڕێکه‌و 2013-01-23 09:58:44
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی