بکوژی لاوێکی کورد پاش نزیک بە ٣ مانگ هێشتا ئاشکرا نەبووە 10842 سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨٠ رۆژ بەسەر کوژرانی هاوولاتییەکی کورد، هەتا ئیستا ناوەندە قەزایی و لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ کەس، یان لایەنێکیان وەک تاوانبار نەناساندووە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، رێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لاوێکی کورد بەناوی "ئەسەد ئەرسەن" کوڕی خالس لە دووکانەکەی خۆی لە شاری ماکۆ لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە رفێندراوە و پاش ٢ مانگ تەرمی ناوبراو لە چۆمی "زەنگبار" دۆزراوەتەوە.
ئەسەد ئەرسەن
دواتر تەرمی رەق هەڵاتووی ئەو لاوە کوردە رەوانەی پزیشکی یاسایی ورمێ کراوە و پاش پشکنین، روون بۆتەوە کە ئەسەد ئەرسەن بۆ ماوەی ١٥ رۆژ بەبێ هیچ خواردەمەنییەک لە شوێنێک راگیراوە کە دواتر بەهۆی لێدران و هەڵگرتنی برینی قورس لەلایەنی سەرەیەوە گیانی لەدەست داوە.
ئەو هاووڵاتییە لە کاتێک رۆژدا رفێندراوە کە کەسانی ئاسایی توانای ئەو کارەیان نییە، چونکە لەگەڵ بەربەرەکانێی هاووڵاتییان بەروەڕوو دەبنەوە هەروەها بە وتەی شایەتحاڵان گومانی ئەوە لە ئارا دایە کە لەلایەن کەسانی لیباس شەخسی و هێزە ئەمنیەتییەکانەوە رفێندرابێت.
تەرمی ئەو هاووڵاتییە پاش تێپەڕبوونی رۆژ ١٣ بەسەر کوژرانیدا لە ناو باخەکانی دەوروبەری شاری ماکۆ لەلایەن کەسێکی رێبوارەوە دۆزراوەتەوە.
ڕێکه‌و 2013-01-22 10:04:08
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی