بەشداری شاندێكی ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران لە ڕێورەسمی 2ی رێبەندان لە شاری هەولێر سەرەتای كردنەوەی رێورەسمەكە بە پێشكەشكردنی سرودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و دەقیقەیەك وێستان بۆگیانی پاكی شەهیدانی كوردستان دەستی پێكرد دواتر لەلایەن كاك مستەفا هجری پەیامێك پێشكەش بە ئامادەبووان كرا .
بەدوای پەیامەكەی كاك مستەفا هجری فلیمێكی دیكۆمێنتاریی لەسەر كۆماریی كوردستان پێشكەش كرا ، لە برگەیەكی دیكەی ڕێورەسەكە پەیامی ڕێكخراوەكانی لاوانی هەرچوارپارچەی كوردستان لەلایەن بەرێز فواد خاكی بەگ سكرتێری یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانی ئێران خوێندرایەوە. لەبڕگەیی كۆتایی ڕێوڕەسمەكە بە پێشكەشكردنی كردنی چەندین گۆرانی و سرود مەراسیمەكە كۆتایی پێهات .
ڕێکهو 2013-01-22 09:57:35
بهشی ( چالاکیهکان )