گومانلێكراوێكی كه‌یسی تیرۆركردنی‌ سێ‌ چالاكوانه‌ كورده‌كه‌، باروت له‌ گیرفانیدا ده‌دۆزرێته‌وه‌ 211201363118zhn1pkk1یه‌كێك له‌و دوو گومانلێكراوه‌ی‌ كه‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو له‌سه‌ر كه‌یسی تیرۆركردنی‌ سێ چالاكوانه‌كه‌ ی‌ كورد له‌ پاریس ده‌ستگیركرابوون، ئازاد كرا‌و ئه‌وی دیكه‌ش باروت له‌ گیرفانیدا ده‌دۆزرێته‌وه‌. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، رۆژنامه‌ی‌" ده‌یلی‌ لو پاریزیان" فه‌ره‌نسی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، یه‌كێك له‌و گومانلێكراوانه‌ كه‌ ده‌ستگیركرابوون، ئازاد كراوه‌ و گومانلێكراوێكی دیكه‌شیان له‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌. به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ ئه‌و رۆژنامه‌ فه‌ره‌نسیه‌، راپۆرته‌كانی‌ پۆلیس ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌، گومانلێكراوێكیان له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا، پاشماوه‌ی‌" باروت" له‌ گیرفانی‌ پاڵتۆكه‌یدا بووه‌، هه‌روه‌ها به‌ پێی‌ كامێرا چاودێرییه‌كان، ئه‌و گومانلێكراوه‌ ٤٦ خوله‌ك پێش ڕووداوی‌ تیرۆركردنه‌كه‌ دوو عه‌لاگه‌ی‌ پێبووه‌ و به‌ره‌و شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ رۆشتووه‌. به‌ پێی‌ هه‌واڵی‌ ئاژانسه‌ عه‌ره‌بیه‌كان، ئه‌و گومانلێكراوه‌ی‌ كه‌ تاوه‌كو ئێستا له‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌، كه‌سێكه‌ له‌ دایكبووی‌ ساڵی‌ ١٩٨٢ و پێشتر شۆفێری‌ "ساكینه‌ جانسیز" بوو، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی‌ تیرۆركراوه‌.
ڕێکه‌و 2013-01-21 09:54:12
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی