٢ ژن له كوردستان ده‌ستیان دایه خۆكوژی به‌پێی هه‌واڵی هه‌مان سه‌رچاوه، رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی ١ی رێبه‌ندان ژنێك به ناوی "فاتمه مه‌قسوودی" ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و خاوه‌ن ٢ منداڵ، له نه خۆشخانه‌ی شاری ورمێ به‌هۆی كاریگه‌ر بوونی برینه‌كانییه‌وه كه به‌رئه‌نجام خۆ سووتاندن بوو، گیانی دا. ئه‌و ژنه له دایكبووی گوندی "دێم قشڵاخ"ی سه‌ربه شاری "ماكۆ"یه كه ١٠ رۆژ پێش ئیستا به هۆی كیشه بنه‌ماڵه‌ییه‌وه له شاری ورمی ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و به‌و هۆیه‌وه بووه قوربانی. چه‌ند رۆژ پێش ئێستا ژنێك به‌ناوی جه‌میله خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد و خاوه‌نی ٢ منداڵ به‌هۆی كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه ده‌ستی دابووه خۆكوژی و دواتر گیانی له‌ده‌ست دابوو.
ڕێکهو 2013-01-21 09:51:38
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )