كۆماری كوردستان لەماوەیی 11مانگ تەمەنی خۆیدا توانی كۆمەلێك هەنگاوی بە نرخ بەرز بكاتەوە لە بوارەكانی رۆشنبیری و سیاسی و پەروەردەیی كە لەو كاتەدا كاریگەری زۆر بەرچاوی هەبوو . بەلام بەداخەوە وەك هەموو جارەكانی دیكە كورد بوو بە قوربانی سات و سەودای وەڵاتە زلهێزەكان و بە شێوەیێكی ناجوامیرانە كۆتاییان بە كۆمارە ساواكەی كوردستان هێنا و پێشوا قازی محەمەد و كۆمەلێك لە هاوڕێیانی دیكەیان لە مەیدانی چوار چرا لەسێدارە دا.
ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی دامەزراندنی كۆماری كوردستان پیرۆزبایی خۆی پێشكەش بە هەموو میللەتی كورد دەكات و دورد و سلاویش دەنێرین بۆ رۆحی پاكی سەرجەم شەهیدانی كۆماری كوردستان و قازی محەممەد یەكەم سەرۆك كۆماری كوردستان، بێگومان رۆڵ و ئەركی لاوان ئەزموون وەرگرتن لە رابردوو و كار بۆ داهاتوویە و پێویستە بە یەكریزی و یەك هەڵوێستی لەمەڕ بابەتە چارە نووس سازەكانی گەلی كورد خاوەن هەڵویست بین و لەپێناو نەمانی ستەمی دیكتاتۆران لە تێكۆشان بەردەوام بین.
سەر كەوێت خەباتی ئازادیخوازانەی گەلی كورد
مەرگ و نەمان بۆ رژێمی دیكتاتۆری ئاخووندی
ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران
1 ی رێبەندانی 1391