دایكی‌ به‌شار ئه‌سه‌د به‌ره‌و دوبه‌ی‌ هه‌ڵهات
ئاژانسی‌"فرانس پرێس" هه‌واڵه‌كه‌ی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌، تێیدا هاوڵاتیانی‌ سوریا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، ئه‌نیسه‌ مه‌خلوف، به‌ره‌و دوبه‌ی‌ رۆشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بوشرای‌ كچیدا له‌وێ بژی.

به‌ پێی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌، ئه‌نیسه‌ مه‌خلوف ماوه‌ی‌ 10 رۆژه‌ له‌ دوبه‌ی‌ ده‌ژی‌، له‌وێ له‌گه‌ڵ "بوشرا" تاقه‌ خوشكه‌كه‌ی‌ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌بێت.

بوشرا خێزانی‌ ئه‌سف شه‌وكه‌ت سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ سه‌ربازی‌ سوریا بووه‌، له‌ ته‌موزی‌ رابردوودا به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا، و پاش ئه‌و رووداوه‌، بوشرا و منداڵه‌كانی‌ خاكی‌ سوریایان جێهێشتووه‌ و له‌و كاته‌وه‌ له‌ دوبه‌ی‌ ده‌ژین.

لای‌ خۆشیه‌وه‌، ئه‌یمه‌ن عه‌بد ئه‌لنور سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌" مه‌سیحیه‌كانی‌ سوریا له‌ پێناو دیموكراسیدا" كه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌، به‌ فرانس پرێسی راگه‌یاندووه‌، "دایكی‌ ئه‌سه‌د سوریا_ی‌ جێهێشتووه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ پیشانده‌دات هیچ پاڵپشتیه‌كی‌ نه‌ماوه‌ ته‌نانه‌ت له‌ناو خێزانه‌كه‌ی‌ خۆیشیدا".
daiki-bashar-asad

ڕێکه‌و 2013-01-20 10:05:19
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی