سـاڵـنـامـهی ئـامـاری تـایـبـه‌ت بـه سـاڵـی ٢٠١٢ بـلاو كـرایـهوه
هه‌واڵده‌ری هێرانا، ناوه‌ندی ئامار و نووسراوه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێران راپۆرتی ئاماری ساڵی ٢٠١٢ی بلاو كرده‌وه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ١٤٠ هه‌زار كه‌س له شارۆمه‌ندان به شێوه‌ی راسته‌وخۆ مافیان له لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه پێشێل كراوه، ٧٠ له‌سه‌دی ئه‌م راپۆرتانه له لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و هه‌واڵده‌رییه سه‌ربه‌خۆكان یان ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی....
سه‌ر به رژێم نین كۆ كراوه‌ته‌وه.
له تاوتوێ كردنی ٣٠٧٨ راپۆرتی ساڵی ٢٠١٢، ١٨٣١٠٠٠٠ حاڵه‌تی پێشێلكردنی ماف كه ١٤٠٠٠٠ حاڵه‌تیان پێشێل كردنی راسته‌و خۆی مافی سه‌ره‌تایی مرۆڤه به له‌به‌رچاو گرتنی جارنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ و ١٨١٦٩٣٦٥ حاڵه‌تی پێشێل كردنی مافه كه به بوونی په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، پێشێل كردنی راسته‌و خۆی مافی مرۆڤ ئه‌ژمار ناكرێت.
كه‌مینه قه‌ومی- نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
له‌م به‌شه‌دا ٩٠ راپۆرت له لایه‌ن چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێرانه‌وه تۆمار كراوه كه له‌م كۆمه‌ڵه راپۆرتانه ٣٦٦ شارۆمه‌ند ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، ١١ حاڵه‌تی لێدان، ١٣ حاڵه‌تی بانگهێشت بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی قه‌زاییه‌كان و ٢ حاڵه‌تی قه‌تڵی شارۆمه‌ندان له خۆ ده‌گرێت. هه‌روه‌ها ٥٧ شارۆمه‌ند له لایه‌ن دادگای رژیمه‌وه دادگایی كراون و بۆ ٧٨ كه‌سیش ١٦٨٠ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ٢٢٢ مانگ زیندانی ههڵپهسێردڕاو، ١٢ میلیون غه‌رامه په‌سه‌ند كراوه. له كۆی گشتی ٩٠ راپۆرته‌كه له‌م به‌شه‌دا ١٠٦ حاڵه‌تی پێشێل كردنی مافی مرۆڤ بۆ ٥٢٨ كه‌س تۆمار كراوه. له‌م به‌شه‌دا ئازه‌ریه‌كان به ٦٩ له‌سه‌د و دوای ئه‌وان كورد به ٢٠ له‌سه‌د، عه‌ره‌ب ٩ له‌سه‌د، به‌لووچ ٢لهسهد له ریزبه‌ندی ئه‌م راپۆرتانهدان. له به‌شی كه‌مینه قه‌ومی- نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، پێشێل كردنی مافی مرۆڤ له چاو ساڵی رابردوو ٥٠ له‌سه‌د كه‌می كردووه.
كه‌مینه ئایینیه‌كان
له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوو ٢١٣ راپۆرت له لایه‌ن ناوه‌ندی ئاماره‌وه تۆمار كراوه كه به‌م پێیه، ٣٩١ شارۆمه‌ند ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، ١٧ حاڵه‌تی لێدان، ٧١ حاڵه‌ت پشكنینی ماڵ، ٣ی حاڵه‌ت داخستنی ناوه‌نده ئایینیه‌كان، ٢٧ حاڵه‌ت پێش‌گرتن له چالاكی ئابووری كه‌مینه ئایینیه‌كان، ١٢٧ حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كان، له پێشێل كردنی مافی كه‌مینه ئایینیه‌كان راپۆرت كراوه. له كۆی ٢١٣ راپۆرت له‌م به‌شه‌دا ٢٨٥ حاڵه‌ت پێشێل كردنی مافی كه‌مینه ئایینیه‌كان بۆ لانیكه‌م ١٠٤٢ كه‌س تۆمار كراوه كه به‌هاییه‌كان به ٦٣ له‌سه‌د له سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م ریزبه‌ندییه‌دان و مه‌سیحیه‌كان به ١٣ له‌سه‌د ده‌روێشه‌كان ١٢ له‌سه‌د و په‌یره‌وانی ئه‌هلی سووننهت به ١١ له‌سه‌د له‌م ریزبه‌ندییه‌دا جێیان گرتووه. له بهڕاوردی مانگانه‌ی پێشێل كردنی مافی كه‌مینه ئایینیه‌كان به پێی رێژه‌ی حاڵه‌تی پێشێل كردنی مافی مرۆڤ له چاو ساڵی رابردوو ٣ له‌سه‌د زیادی كردووه.
ئه‌ندیشه و به‌یان
له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوو، ٥٥٣ راپۆرت له لایه‌ن ناوه‌ندی ئاماره‌وه تۆمار كراوه، كه بریتین له، ١٧٢ حاڵه‌ت فیلتر كردنی ئینترنێت، ١٧ حاڵه‌ت داخستنی گۆڤار، ٥ حاڵه‌ت شێواندی ئه‌نقه‌ستی رایلكهی ئینترنێت، ١٢٩٤ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كردن، ١٤ حاڵه‌ت لێدان، ١٦ حاڵه‌ت پێش‌گرتن له به‌رێوه بردنی كۆبوونه‌وه یان مه‌راسم، ٥ حاڵه‌ت داخستنی ناوه‌ند و ده‌فته‌ره‌كان، ٢٨١ حاڵه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به كۆمه‌ڵ، ٣١ حاڵه‌ت هه‌ره‌شه و ترساندن،٨٧ حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ ناوه‌نده قه‌زایی و ئه‌منیه‌تیه‌كان و ١٦ حاڵه‌تیتر له خۆ ده‌گرێت. له ساڵی ٢٠١٢ له‌م به‌شه‌دا ٢٠٥ كه‌س له لایه‌ن ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانه‌وه به ٩٩٤٥ مانگ زیندانی ته‌عزیری، ٦٨٦ مانگ زیندانی ههڵپهسێردڕاوو، ١١٠ میلیارد و ٨٧٦ میلیون ریاڵ سزا، ٨٤٤ زه‌ربه شه‌لاق و ٢٤٩ مانگ بێبه‌ش بوون له مافی كۆمه‌لایه‌تی مه‌حكوم كراون. له كۆی ٥٥٣ راپۆرتی تۆمار كرا‌و له‌م به‌شه ٦٦١ حاڵه‌ت پێشێلكردنی مافی مرۆڤ بۆ ٩٦٣٧٥ كه‌س تۆمار كراوه. پێشێل كردنی ماف له به‌شی ئه‌ندێشه و به‌یان له به‌راورد به ساڵی رابردوو ٩ له‌سه‌د كه‌می كردووه.
پیشه‌وه‌ران
له ماوه‌ی ساڵی رابردوو٩٨ راپۆرت له لایه‌ن ناوه‌ندی ئاماره‌وه تۆمار كراوه كه بریتین له، ٧٣ حاڵه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكانی مافی ئه‌سناف، ٥٥٦٦ حاڵه‌ت داخستنی ناوه‌نده پیشه‌ییه‌كان، یه‌ك حاڵه‌ت پێش‌گرتن له چالاكی نیهادهكان، ٣ حاڵه‌ت پێش‌گرتن له مه‌راسم، كۆبوونه‌وه و مانگرتن، ١٩ حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ ناوه‌نده قه‌زایی- ئه‌منیه‌تیه‌كان، ٢٤٣٠٨ حاڵه‌تیتر، له‌م به‌شه‌دا ١٣ كه‌س، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه به ٣٣٢ مانگ زیندان، ٦٠ مانگ زیندانی هه‌ڵپه‌سێردراو و دادگایی كردنی ١١ كه‌س. ٩٨ راپۆرت له گشت ئه‌م به‌شه‌دا كۆ كراوه‌ته‌وه كه ٨٨ حاڵه‌تیان پێشێل كردنی مافی مرۆڤ بۆ ٥٦٩٣ كه‌س بووه. له به‌راوردی مانگانه‌ی پێشێل كردنی مافی پیشه‌وه‌ران له چاو ساڵی رابردوو ٢٩ له‌سه‌د زیادی كردووه.
خوێندكاری
له ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٢ ، ١٠٩ راپۆرت له پێشێل كردنی مافی خوێندكاران تۆمار كراوه كه بریتین له، ٤١ حاڵه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی خوێندكار، ٤ حاڵه‌ت شێواندنی كۆبوونه‌وه، ١٤ حاڵه‌ت لێدان، یه‌ك حاڵه‌ت داخستنی گۆڤاری خوێندكاری، ١١ حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ ناوه‌نده قه‌زایی- ئه‌منیه‌تیه‌كان، ٦٥ حاڵه‌ت بانگهێشت بۆ كۆمیته ئینزباتیهكان، ٦٣ حاڵه‌ت كرده‌وه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی جنسی، ٣ حاڵه‌ت داخستنی ناوه‌ند و ده‌فته‌ری نیهادهكان، ٢٠ حاڵه‌ت هه‌ڵپه‌ساردن له خوێندن، ٤٣ حاڵه‌ت ده‌ركردن یان بێبه‌ش كردن له خوێندن. له‌م به‌شه‌دا له ساڵی رابردوو، ١٧ خوێندكار له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ئێرانه‌وه به ٥١١ مانگ زیندانی ته‌عزیری، ٣٦ مانگ زیندانی ههڵپهسێردراوو، ١٤٤ زه‌ربه شه‌لاق و ٩٠ مانگ بێبه‌ش بوون له مافی كۆمه‌لایه‌تی مه‌حكوم كراون. هه‌روه‌ها ٦٥ حاڵه‌ت ده‌ركردن له شوێنی خه‌و له حاڵه‌ته‌كانی پێشێل كردنی مافی خوێندكاران بووه. له كۆی ١٠٩ راپۆرتی تۆمار كراو‌و ١١٤ حاڵه‌ت پێشێل كردنی مافی خوێندكاری بۆ ٦٨٨ كه‌س تۆمار كراوه. پێشێل كردنی مافی خوێندكاران له به‌راورد به ساڵی رابردوو ٦٥ له‌سه‌د كه‌می كردووه.
ئێعدام
له ماوه‌ی ساڵی رابردوو ٣٠٥ راپۆرت له لایه‌ن ناوه‌ندی ئاماره‌وه تۆمار كراوه كه بریتییه له، مه‌حكومیه‌تی ٤٢٨ كه‌س، ٥٨٦ كه‌س حوكمی ئێعدام به سه‌ریاندا سه‌پاوه یان ئێعدام كراون كه ٥٩ ئێعدام له به‌ر چاوی گشتی به‌رێوه چووه، ٤١٥ پیاو و ١٢ ژن و ٥٩ كه‌س جنسیه‌تیان دیار نییه. ١٠ كه‌س به هۆكاری چالاكی سیاسیه‌وه به تۆمه‌تی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خوا ئێعدام كراون كه لاشه‌كه‌یان به بنه‌ماڵه‌كه‌یان نه‌دراوه‌ته‌وه و یان دوای ناشتن له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژێمه‌وه شوێنه‌كه‌یان به بنه‌ماڵه‌كان راگه‌یاندووه. به پێی ئه‌م راپۆرته، ٧٦ له‌سه‌د ئێعدام كراوان به تۆمه‌تی ماده هۆشبه‌ره‌كان بووه، ١١ له‌سه‌د به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی، ٥ له‌سه‌د به تۆمه‌تی قه‌تڵ، ٢ له‌سه‌د به تۆمه‌تی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خوا، سیاسی، ٢ له‌سه‌د به تۆمه‌تی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خوا و مۆفسدی سه‌ر عه‌رز، ١ له‌سه‌د به تۆمه‌تی هاوره‌گه‌ز بازی و ١ له‌سه‌د به تۆمه‌تی قه‌تڵ و ته‌عدا. له كۆی ٣٠٥ راپۆرتی تۆمار كرا‌و ٣٣٣ حاڵه‌ت پێشێل كاری ماف بۆ ١٠٧٣ كه‌س تۆمار كراوه. به پێی ئه‌م ئاماره و به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو سپاندن و به‌رێوه بردنی حوكمی ئێعدام ١٥ له‌سه‌د زیادی كردووه.
مافی فه‌رهه‌نگی
له ماوه‌ی ساڵی رابردوو ٧٠ راپۆرت له پێشێل كردنی مافی مرۆڤ له لایه‌ن ناوه‌ندی ئاماره‌وه تۆمار كراوه كه بریتییه له، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٤٧ كه‌س، پووچه‌ڵ كردنی ئیجازه‌ی ٦ تهشهكۆلی فه‌رهه‌نگی، پێش‌گرتن له بلاو كردنه‌وه‌ی ٣٠٢٠ به‌رهه‌می فه‌رهه‌نگی، پێش‌گرتن له به‌رێوه بردنی ١٣ به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگی، ده‌ركردنی ٢ چالاكی فه‌رهه‌نگی، بانگهێشتی ٤ كه‌س بۆ ناوه‌نده قه‌زایی- ئه‌منیه‌تیه‌كان و ١٢٥ حاڵه‌تیتر. له‌م به‌شه‌دا ٦ كه‌س له چالاكان له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه به ١٣٢ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ٢٥ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكوم كراون و ٦ كه‌سیش دادگایی كراون. هه‌روه‌ها ٥٠١٠ شوێنی مێژوویی وێران كراون و ٧ حاڵه‌تیش پێڕاگه‌یشتنیان بۆ نه‌كراوه و له حالی وێران بووندان. له به‌شی فه‌رهه‌نگی پێشێل كردنی مافی فه‌رهه‌نگیان به به‌راورد به ساڵی پێشتر ٢١ له‌سه‌د زیادی كردووه.
كرێكاری
له ماوه‌ی ساڵی رابردوو ٤١٣ راپۆرت له پێشێل كردنی مافی كرێكاران له ئێران تۆمار كراوه كه بریتییه له، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٩٢ كه‌س، پێش‌گرتن له مانگرتنی كرێكاری ٧ حاڵه‌ت، ١٠١٧٩٩٨ كرێكار له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ر كراون یان هه‌ڵپه‌سێردراون، ١٠٠٨ مانگ حه‌قده‌ستی كرێكاران دوا كه‌وتووه، ١٨٦٣٨٧ كرێكار بێكار بوون، ٢١٨ كه‌س به هۆی رووداوی كاره‌وه گیانیان له ده‌ست داوه، ١٣٦ كه‌س له شوێنی كاركردندا بریندار بوون، ٥٠٠٥٨٢٧ حاڵه‌ت نه‌بوونی بیمه‌ی كار تۆمار كراوه، ٢٤ چالاكی كرێكاریش بۆ ناوه‌نده قه‌زایی – ئه‌منیه‌تیه‌كان بانگهێشت كراون. ١٤ كه‌س له چالاكانی كرێكاری له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژێمه‌وه به ٣٤١ مانگ زیندانی ته‌عزیری، ٢٤ مانگ زیندانی ههڵپهسێردراوو ٦٢ مانگ بێبه‌ش بوون له مافی كۆمه‌لایه‌تی مه‌حكوم كراون. پێشێل كردنی مافی كرێكاران له چاوو ساڵی رابردوو ٧ له‌سه‌د زیادی كردووه.
مافی مندالان
له ماوه‌ی ساڵی رابردوو ٤٥ راپۆرت له پێشێلكاری مافی مندالان تۆمار كراوه كه برێتییه له، ٩ حاڵه‌ت ئازاردانی مناڵ، ٤ حاڵه‌ت سه‌پاندنی حۆكمی ئێعدام، ٧٠٠٠٠٠٠ حاڵه‌ت كاركردن به مندالان، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٢ كه‌س له چالاكانی مافی مندالان، یه‌ك حاڵه‌ت فرۆش و قاچاخی منداڵ، ٣١٠ حاڵه‌ت ده‌ستدرێژی و ئازاری جنسی مندالان، ٨٤٤٩٢٣ حاڵه‌ت پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌شی مندالان، ١٢ حاڵه‌ت مه‌حكومیه‌تی چالاكانی مافی منداڵ، ٣٩٨٧٠٠٠ حاڵه‌ت منداڵی بێبه‌ش له خوێندن. پێشیلكاری مافی مندالان له به‌راورد به سالی پێشتر ٦ له‌سه‌د كه‌م بووه‌ته‌وه.
ژنان
له ساڵی رابردوو ٣٢ راپۆرت له پێشێلكاری مافی ژنان تۆمار كراوه كه بریتییه له، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٤ چالاكی مافی ژنان، ٢ حاڵه‌ت خۆ سووتاندنی ژنان، ١١ حاڵه‌ت كۆشتنی نامووسی، ١ حاڵه‌ت ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژنان، ٢ حاڵه‌ت بانگهێشتی چالاكان بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان. ٣ كه‌س له چالاكانی ژنان له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژێمه‌وه به ٣ مانگ زیندانی ته‌عزیری، ٢٠ مانگ زیندانی ههڵپهسێردراوو و ١٠ میلیون ریاڵ غه‌رامه مه‌حكوم كراون. پێشێلكاری مافی ژنان له ساڵ ٢٠١٢ له به‌راورد به سالی پێشتر ٥ له‌سه‌د كه‌می كردووه.
زیندانیان
پێشێلكاری مافی زیندانیان له‌ساڵی ٢٠١٢ بریتین له، ٧٨ حاڵه‌ت لێدان، ٢٤٩ حاڵه‌ت پێڕانه‌گه‌یشتن یان بێبه‌ش بوونی پزیشك، ٥٢ حاڵه‌ت گواستنه‌وه‌ی غه‌یره یاسایی بۆ ژوری تاكه‌كه‌سی، ١٠٠ حاڵه‌ت مانگرتنی زیندانیان، ٢٣٦ حاڵه‌ت گواستنه‌وه‌ی زیندانیان، ٣ حاڵه‌ت خۆكوژی زیندانیان، ٧ حاڵه‌ت كۆشتنی زیندانیان، ٦ حاڵت مردنی زیندانی به هۆكاری نه‌خۆشین، ١٩ حاڵه‌ت په‌روه‌نده‌سازی بۆ زیندانیان و ١٩٩٢١ حاڵه‌ت راگرتنی زیندانیان له شوێنی نه‌شیاو. پێشلكاری مافی زیندانیان له ساڵی ٢٠١٢ له چاوو ساڵی پێشتر ٣١ له‌سه‌د كه‌می كردووه.
ڕێکهو 2013-01-20 09:56:47
به‌شی ( ڕاپۆرت )