سایتی"جی پی نیوز" بڵاویكردۆته‌وه، به‌ره‌ی نه‌سره له پارێزگای حه‌سه‌كه ده‌ستدرێژیی سێكسی به‌كۆمه‌ڵ له پێشچاوی دایك و باوكی، ده‌كه‌نه سه‌ر كچێكی مهسیحیو به‌و هۆیه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرای ده‌كات، "كچێك گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه كه تووشی خوێنبه‌ربوون بووه، دواتر بۆمان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كچه توشی ده‌ستدرێژی سێكسی به كۆمه‌ڵ بۆته‌وه، شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌ش له رێگه‌ی چهقۆهوه به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه دیار بووه".
به پێی وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه پزیشكهییه، ئه‌و كچه له پێشچاوی دایك و باوكی ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌سه‌رو باوكی قوربانییه‌كه‌ش رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌دان بۆته‌وه.
ئه‌و رووداوه پێش چه‌ند رۆژێك بووه و له ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك قه‌شه‌ی پارێزگای حه‌سه‌كه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرابوو، كه فریای 25 هه‌زار مه‌سیحی بكه‌ون كه له‌و پارێزگایه ده‌ژین، رۆژانه تووشی ڕفاندن و كوشتن و ده‌ستدرێژی ده‌بنه‌وه، زۆر جاریش له لایه‌ن به‌ره‌ی نه‌سره‌وه گه‌مارۆی جۆراوجۆریان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت و له رێگه‌ی چه‌كی "قه‌ناس"ه‌وه ده‌كرێنه قوربانی، به‌ره‌ی نه‌سره ناشهێڵن هیچ یارمه‌تییه‌ك بگاته شاره‌كه.
به‌ره‌ی نه‌سره گروپێكی توندڕه‌وه له سوریا و سه‌ر به رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌یه و له‌ماوه‌ی رابڕدوودا له لایه‌ن ولایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه خراونه‌ته لیستی ڕه‌شه‌وه.
