سه‌رێكانی؛ شه‌ڕوپێكدادان به‌رده‌وامه و ٨٤ كه‌س كوژراون
بۆ ماوه‌ی سێ رۆژه شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی نێوان چه‌كدارانی (YPG) و چه‌ند گروپێكی چه‌كدار له شاری سه‌رێكانی رۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامه و تائێستا ٨٤ كه‌س كوژراون. ئاژانسی هه‌واڵی (فورات) بڵاویكردوه‌ته‌وه، كه پێكدادانه‌كانی شاری سه‌رێكانی له نێوان چه‌كدارانی (YPG) و چه‌ند گروپێك به ناوه‌كانی (احفاد الرسول، احرار خویران، شوهداْ التاهریه) به‌رده‌وامی هه‌یه و تائێستا ٢ ئه‌ندامی (YPG) كوژراون و ٤ی دیكه‌ش برینداربون، له‌به‌رامبه‌ریشدا ٨٤ كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌و گروپانه كوژراون. ئه‌و ئاژانسه باسی له‌وه‌شكردوه، كه ئه‌و گروپه چه‌كدارانه له توركیاوه تانكیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێناوه بۆ شه‌ڕكردن له شاری سه‌رێكانی، تائێستا دو له‌و تانكانه تێكشكێنراون و ته‌رمی كوژراوه‌كانیشیان گواستوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و وڵاته. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، ئه‌ندامانی ئه‌و گروپانه له ژێر ناوی گه‌ریلاكانی (YPG) و به جلی ئه‌وانه‌وه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵان و خه‌ڵك ده‌ڕفێنن.
ڕێکهو 2013-01-19 09:40:23
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )