٢ منداڵ له شاری سه‌قز به هۆی گاز گرتووییه‌وه بوونه قوربانی
كوڕ و كچێكی ٦ و ٨ ساڵ ته‌مه‌ن به هۆی گاز گرتوویه‌وه كه به‌رئه‌نجامی دووكه‌ڵی ماشێن بووه، گیانیان له ده‌ست داوه. هه‌واڵده‌رییه نێوخۆییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، رۆژی هه‌ینی كوڕ و كچێك به ناوه‌كانی "ئاریا یۆسفی" ٨ ساڵ ته‌مه‌ن و "په‌ریا عه‌بدوڵڵاهی" ٦ ساڵ ته‌مه‌ن به هۆی دووكه‌ڵی ماشینه‌وه تووشی گازگرتووی بوون و له ئه‌نجامدا بوونه‌ته قوربانی. ئه‌و رووداوه له كاتێك دا هاتۆته ئاراوه، كه هاووڵاتییه‌كی سه‌قزی، ماشێنه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی گه‌رم كردن به نایلۆن داپۆشیوه و به‌و هۆیه‌وه دووكه‌ڵ چووه‌ته ناو ماشێنه‌كه و له ئه‌نجامدا ئه‌و ٢ منداڵه كه له ناو ماشێنه‌كه‌دا بوون، گیانیان له‌ده‌ست داوه. له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا كۆتایی مانگی سه‌رماوه‌ز ٢٠ هاووڵاتیی كورد له پارێزگای كوردستان به هۆی گازگرتوویه‌وه، بوونه‌ته قوربانی.
ڕێکهو 2013-01-19 09:39:06
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )