نرخی گۆڕ له‌ سوریا شه‌ش هه‌زار دۆلاره‌ MRDW%20-%20BBبه‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژی له‌سوریا و زۆربوونی ته‌رم و كوشتار، وایكردووه‌ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ له‌ گۆڕیشدا نه‌حه‌سێنه‌وه‌و به‌ئاسانی چاڵێكیان ده‌ست نه‌كه‌وێت تیایدا بۆدواجار چاو لێك بنێن. به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونێكی ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بییه‌ نێت، نرخی گۆڕ له‌ شاره‌ گه‌وره‌كانی سوریا به‌تایبه‌ت دیمه‌شقی پایته‌خت زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه‌و ده‌بێت مردوویه‌ك ٦٠٠ بۆ ٨٠٠ هه‌زار لیره‌ی سووری واته‌( شه‌ش بۆ هه‌شت هه‌زار دۆلار)ی هه‌بێت تا بخرێته‌ گۆڕه‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌ ئابوورییه‌ سه‌خته‌ی كه‌ ئێستا ئه‌و وڵاته‌ پیایدا تێپه‌ڕ ده‌بێت. به‌پێی ماڵپه‌ڕه‌كه‌، به‌مدواییه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی دیمه‌شق گۆڕێك به‌ ٧٠٠ هه‌زار لیره‌ی سووری و له‌ گۆڕستانی مه‌سیحییه‌كانیش به‌ یه‌ك ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار لیره‌ فرۆشراوه‌. هه‌ر له‌ پێوه‌ند به‌و وه‌لاته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان هۆشداری ده‌دات له‌ زیادبونی ئاواره‌كانی سوریا و هه‌روه‌ك رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ نیوه‌ی ئاواره‌ سورییه‌كانی ئێستا، له‌ منداڵان پێكهاتون.
ڕێکه‌و 2013-01-18 10:59:30
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی