ئێعدامی لانیكه‌م ٥٨٧ كه‌س له سالی 2012 زایینی له ئێرانههڵگرتن یان بازرگانی به ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه بووه، ١٠ له‌سه‌دیان به تۆمه‌تی كوشتن‌و ٦لهسهد ئێعدامه‌كان به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی بووه. زۆربه‌ی ئه‌و ئێعدامانه له تاران به‌رێوه چووه، پارێزگای تاران به ١٦ له‌سه‌د، سمنان و فارس به ٩لهسهد له سه‌ره‌وه‌ی رێزبه‌ندی به‌رێوه چوونی ئێعدامهكانن. له ساڵی رابردوو ٥٩ كه‌س له ئێران له به‌ر چاوی گشتی ئێعدام كراون، به شێوهێكیتر ١٠ له‌سه‌د ئێعدامه‌كان له به‌ر چاوی خه‌ڵك به‌رێوه چووه. ده‌زگا قه‌زاییه‌كان ٥٤ له‌سه‌د ئه‌و ئێعدامانهیان راگه‌یاندووه و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤیش ٤٤ له‌سه‌دیان راگهێندووه، ئه‌مه له حالێكدایه كه به‌رپرسانی ده‌زگای قه‌زایی رژێم ساڵی رابردوو رایانگه‌یاند كه له زیندانه‌كانی رژێم ئێعدامی نهێنی بوونی نییه. به پێی ئه‌م ئاماره، به‌رێوه‌بردنی حوكمی ئێعدام له ئێران له چاوو ساڵی رابردوو ٩ له‌سه‌د زیادی كردووه. له به‌شێكیتری ئه‌م راپۆرته‌دا هاتووه كه ده‌زگای قه‌زایی رژێم ٤٤٨ كه‌س له شارۆمه‌ندانی به ٤٦٢ مانگ بێ به‌شبوون له مافی كۆمه‌لایه‌تی، ١٥٦٠٥ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ١٣٣٨ مانگ زیندانی ههڵپهسێردڕاو مه‌حكوم كردووه. له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوو هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان ٢٢٠٥ شارۆمه‌ندیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه له‌م رێژه‌یه ٣٣٦ كه‌سیان به شێوه‌ی مه‌وردی و ٨٤٢ كه‌سیان به شێوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی تێكه‌لاو یان بێ روونكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و بووه.

ڕێکهو 2013-01-18 10:49:41
به‌شی ( ڕاپۆرت )