منداڵان، نیوەی ئاوارەکانی سوریا پێکدەهێنن



بانۆس مۆمتزیس، رێکخەری نێودەوڵەتی ئاوارەکانی سوریا کە سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکانە رایگەیاند، نیوەی ئەو ئاوارە سورییانەی کە بەهۆی توندوتیژییەکانی وڵاتەکەیانەوە ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ بون، لە منداڵان پێکهاتون و زۆرێک لەخێزانەکان هەشت تاوەکو 10 منداڵیان لەگەڵدایە.

ئاماژەی بە پلانەکانیشیان کرد بۆ هاوکاریکردنی چوار ملیۆن هاوڵاتی لە سوریا کە بەهۆی قەیرانی وڵاتەکەیانەوە پێویستیان بە یارمەتی هەیە، هاوکات هۆشداری دا لە زیادبونی ژمارەی ئاوارەکانی سوریا تاوەکو مانگی حوزەیرانی داهاتو.

بەپێی دوایین ئامارەکان، لەئێستادا زیاتر لە 600 هەزار هاوڵاتی سوری ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ بون و زۆرینەشیان رویان لە وڵاتانی تورکیا، لوبنان، عێراق و ئوردن کردوە، هەروەک لەماوەی 22 مانگی رابردودا، زیاتر لە 60 هەزار کەس لەو وڵاتە کوژراون.
181201332251mndal1mm

ڕێکه‌و 2013-01-18 02:28:55
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی