هەیسەم ماڵع، بەرپرسی لیژنەی یاسایی لە ئیئتیلافی نیشتیمانی بە رۆژنامەی شەرقلئەوسەتی راگەیاندوە، سەرەڕای بەردەوامی هێرش و پەلاماری تیرۆریستی هێزەکانی رژێمی سوریا بۆ سەر هاوڵاتیان، هاوکات بە هەزاران کچ و ژن لەلایەن ئەندامانی ئەو هێزانەوە دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر.
هەروەک ئەوەشی ئاشکراکرد، ژمارەی ئەو کچ و ژنانەی لەلایەن هێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر، گەیشتوەتە (3500).
پێشتریش لیژنه‌ی رزگاری نێوده‌وڵه‌تی كه باره‌گای سه‌ره‌كی له ئه‌مه‌ریكایه له‌راپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوەدابو، ده‌ستدرێژی سێكسی و ئه‌تككردن، وه‌ك یه‌كێك له ئامرازه‌كانی جه‌نگ له ناكۆكیه‌كانی سوریادا به‌كارده‌هێنرێت و ئەوەش هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ هه‌ڵاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ژنان و كچان بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر.
ئاشکراشیکرد، ژماره‌یه‌كی زۆریان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له ده‌ره‌وه و له ماڵه‌كانیان روبه‌ڕوی ده‌ستدرێژی سێكسی بونه‌ته‌وه، هەروەها زۆربه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سێك زیاتره‌وه ده‌ستدرێژیان كراوه‌ته سه‌رو به‌زۆریش له‌به‌رچاوی خێزانه‌كانیان بوه.