ژماره‌ی كوژراوانی دوێنێ ی سوریا گه‌یشته ٢١٨ كه‌س تائێستا هه‌ره‌یه‌ك له ئۆپۆزسیۆن و سوپای سوریا یه‌كتر تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به كوشتنی ئه‌و ٨٢ خوێندكاره‌ی زانكۆ. سوپای ئازاد رایگه‌یاندوه ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی ئه‌سه‌د بوه بۆ سه‌ر زانكۆی حه‌ڵه‌ب، له‌به‌رامبه‌ریشدا ته‌له‌فزیۆنی سوریا بڵاویكردوه، كه ئه‌و روداوه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه بوه. هاوكات لیژنه هه‌ماهه‌نگیه ناوخۆیه‌كانی سوریا رایانگه‌یاندوه، كه دوێنێ فڕۆكه‌كانی سوپای ئه‌سه‌د چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئازادكراویان به چڕی بۆردومان كردوه. چالاكوانانی ئۆپۆزسیۆنیش باسیان لهوهكردوه، دوێنێ له ریفی حمص كوشتارگه‌یه‌كی نوێ ئه‌نجامدراوه و ١٥ كه‌س كوژراون و منداڵیشیان تێدایه، به‌وه‌ش ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشتوه‌ته ٢١٨ كه‌س.
ڕێکهو 2013-01-16 10:27:50
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )