چالاكێكی خوێندكاریی كورد حوكمی زیندانی بۆ بڕایه‌وه به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، چه‌ند رۆژ پێش ئێستا لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری سنه حوكمی ٦ مانگی زیندان و هه‌ڵپه‌سێرانی ئه‌و حوكمه به ماوه‌ی ٥ ساڵ بۆ چالاكێكی خوێندكاری به‌ناوی "مه‌هدی دۆعاگۆ" بڕییه‌وه. دادگای شۆڕشی شاری سنه تاوانی "مه‌هدی دۆعاگۆ" به‌رپرسی یه‌كیه‌تیی دێمۆكراتیكی خوێندكارانی كورد، "چالاكی دژی ته‌ناهی نیزام" راگه‌یاندووه، كه دواتر ئه‌و حوكمه له‌لایه‌ن لقی ٤ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پاریزگای كوردستانه‌وه پژڕاست كراوه‌ته‌وه.
ڕێکهو 2013-01-16 10:21:02
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )