لاوێكی دیكه‌ی كورد له‌لایه‌ن هێزه‌ ئیتلاعاتیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا 5754هێزه‌ ئیتلاعاتییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران له‌ شاری روانسه‌ر لاوێكی خه‌ڵكی كرماشانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، رۆژی سێشه‌ممه‌ هێزه‌ ئیتلاعاتییه‌كانی شاری روانسه‌ر لاوێكی كوردیان به‌ ناوی "ئارام به‌هرامی" ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، كوڕی محه‌مه‌د ئه‌مین و دانیشتووی كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. حه‌فته‌ی رابردوو هیزه‌ لیباس شه‌خسییه‌كان رژاونه‌ته‌ ماڵی ئارام به‌هرامی و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌زگای كۆمپیوتێر و كۆمه‌ڵێك له‌ كتێبه‌كانی ئه‌و هاووڵاتییه‌دا گرتبوو. هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌مه‌ڕ شوێنی راگیران و هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌.
ڕێکه‌و 2013-01-16 10:19:15
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی