
به پێی ئه‌م راپۆرتی ره‌زا مه‌لازاده، كوری ئه‌حمه‌د ٢٥ ساڵه له كۆتاییه‌كانی هاوێنی ساڵی ١٣٩٠ له كاتی رۆیشتن بۆ شاری پاوه، له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و گوێزرایه‌وه بۆ یه‌كێك له گرتووخانه‌كانی شاری كرماشان. جێگه‌ی باسه وێڕای رۆیشتنی زۆری بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ ده‌زگا ئیتلاعاتی و ئه‌منیه‌تیه‌كان هیچ زانیاریێكیان له شوێن و هۆی گیرانی ره‌زا ده‌ست نه‌كه‌وت تاكوو له حه‌فته‌ی رابردوو ره‌زا له په‌یوه‌ندیێكی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی خۆی و سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی رژێم له لایه‌ن دادگای رژێمه‌وه هه‌واڵی داوه.