فیلمی سینه‌مایی "پیش به‌فر بارین" له‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی نۆروێژ نمایش ده‌كرێت به‌پێی هه‌واڵی به‌شی راگه‌یاندنی فیلمی سینه‌مایی  "پێش به‌فر بارین" سه‌ر له‌ ئێوارێی رۆژی سێ‌شه‌ممه‌ رێكه‌وه‌تی ٢٦ی به‌فرانبار به‌ ئاماده‌ بوونی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌ كورده‌ له‌ ٢٣مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی "ترۆمسۆ" له‌ وڵاتی نۆروێژ ده‌چێته‌ سه‌ر په‌رده‌ی نمایش كردن. پێش به‌فر بارین" فیلمێكه‌ سه‌باره‌ت به‌ خێزان، خۆشه‌ویستی، به‌ها و نامووس كه‌ به‌ كورتی باس له‌ ژیان و به‌سه‌رهاتی كوڕیكی لاو ده‌كات كه‌ به‌ زۆرێك له‌ وڵاتاندا ده‌گڕێ و ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ریی نه‌ریت و كولتووره‌ بیانییه‌كانه‌وه‌ و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت. فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی "ترۆمسۆ" به‌ به‌شداری زۆربه‌ی وڵاتان له‌ ئاستی جیهاندا بۆ ماوه‌ی ٥ رۆژ له‌ ولاتی نۆروێژ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت كه‌ بڕیاره‌ له‌ سه‌ره‌تای كرانه‌وه‌ی ئه‌و فێستیڤاڵه‌دا فیلمی سینه‌مایی "پێش به‌فر باین" نمایش بكرێت.10731 ڕێکه‌و 2013-01-15 11:28:43
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )







سیاسی