نیوه‌ی به‌رهه‌مه‌ خۆراكیه‌كانی جیهان ده‌خرێته‌ سه‌تڵی زبڵدانه‌وه‌
گه‌وره‌(یه‌كێك بكڕه‌ و دووان به‌ره‌)و بۆڵه‌بۆڵی كریاران ، هۆی ئه‌م زیاده‌ ڕویه‌ سه‌رسورهێنه‌ره‌یه‌. به‌ڵام ئه‌م زیاده‌ ڕۆیه‌ ته‌نیا له‌به‌كارهێنیدا ئه‌نجام نادرێ به‌لكو له‌ سه‌ره‌تای ئه‌وه‌شدا ماده‌ی خوارده‌مه‌نی به‌ فیرۆ ده‌درێت. له‌ بریتانیا، ٣٠ی له‌سه‌دی سه‌وزه‌واتی به‌رهه‌م هاتوو به‌كارناهێندرێ ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ به‌دلی كریاران نیه‌. به‌شێكی دیكه‌ له‌ مه‌وادی خوارده‌مه‌نی به‌هۆی به‌كارهێنانی ، به‌ شێوه‌یه‌كی نادروستی كشتوكاڵی و ئه‌ندازیاری به‌ فیرۆ ده‌روات. به‌ڵام دوای به‌رهه‌م هێنانی به‌روبووم، كۆگاكردنی لاواز و هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی نادروست هۆكاری ئه‌وه‌ن كه‌ به‌روبومه‌كه‌ بۆ بازاری بچوك به‌ڕێ بكرێت ته‌نیا به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ڕوی ئه‌و به‌رو بوومه‌ سه‌رنجی كریار بو لای خۆی ڕاناكێشێ به‌ فرێدراو ئه‌ژمار ده‌كرێ .دوای كرین بارودۆخی خوارده‌مه‌نی باشتر نابێ و له‌ ئوروپا و ئه‌مریكا نیوه‌ی ئه‌و خوارده‌مه‌نیه‌ كڕدراوه‌ فڕێ ده‌درێت.تیم فاكس، سه‌رۆكی به‌شی وزه‌ و ژینگه‌ و دامه‌زراوه‌ی ئه‌ندازیاری میكانیك ئه‌لێ: ئه‌وخوارده‌مه‌نیه‌ی كه‌ فڕێ ده‌درێ،"ئه‌توانی خوارده‌مه‌نی زیاد له‌ دانیشتوانی برسی سه‌ر گۆی زه‌وی دابین بكات.به‌ڵام به‌ ووته‌ی ناوبراو،زیاده‌ڕوی مه‌وادی خوارده‌مه‌نی له‌ وڵاتانی جیهانی سێهه‌م و جیهانی پێشكه‌وتوو هۆكاری جۆراو جۆری هه‌یه‌. له‌ وڵاتانی جیهانی سێهه‌م زیاده‌رۆی له‌ سه‌ره‌تای خولی به‌كارهێنان ئه‌نجام ده‌درێت، یانی له‌ نێوان موچه‌و مه‌زراو دوكان . له‌ دنیای ته‌واو پێشكه‌وتوو،ریشه‌ی زیاده‌ڕۆی له‌ لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی كریاران ئه‌توانین به‌یه‌كێك له‌ زیانه‌كانی سه‌ر خوارده‌مه‌نی ئه‌ژمار بكه‌ین.بو به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و دوو ملیار ته‌نه‌ ماده‌ خۆراكه‌ی كه‌ ناخورێت، ٥٥٠ملیارد میتر چوارگۆشه‌ ئاو به‌كارده‌هێندرێت. به‌ پێی ڕاپۆرتی دامه‌زراوه‌ی موهه‌ندیسی میكانیك بۆ ئاودێری به‌روبوومی كشت وكاڵ له‌ساڵی ٢٠٥٠به‌ ١٠تا ١٣ تریلیون میتری چوارگۆشه‌ ئاوی پێویست ده‌بێت،پێداویستیێك كه‌به‌رده‌وام ڕوو له‌زیاد بوونه‌.سازمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان پێشبینی ده‌كات كه‌ تا ساڵی ٢٠٧٥ _٣میلیاردكه‌س به‌ڕیژه‌ی دانیشتوان زیاد ده‌بێت وئه‌مه‌ یانی ده‌بێت سكی ٩میلیاردونیو تێر بكرێت.تیم فاكس ده‌ڵێت پێداویستیه‌كانی مرۆڤ وه‌ك سه‌رچاوه‌ی زه‌وی ، ئاو و وزه‌ به‌شێوه‌یێكی به‌رچاو كه‌م ده‌بێت،به‌م پێیه‌ نه‌خشه‌ی زانستی موهه‌ندیسی بۆ پێشگیری له‌به‌هه‌ده‌ردانی ئاوو مه‌وادی خوارده‌مه‌نی حه‌یاتیه‌،بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ چاندن،گواستنه‌وه‌ و كۆگاكردنی مه‌وادی خواردن كاراتر بكات.به‌ڵام بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌م كاره‌،حكومه‌ته‌كان ودامه‌زراوه‌كان كه‌ بۆ په‌ره‌پێدان كار ده‌كه‌ن وه‌كو سازمانی نه‌ته‌وه‌كان، ئه‌بێت هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن تا ڕوانگه‌ی خه‌ڵك بگۆڕن وجوتیاران،به‌رهه‌م هێنه‌رانی خوارده‌مه‌نی و بازاره‌ بچوكه‌كان وبه‌كارهێنه‌ران هان بده‌ن كه‌ له‌ زیاده‌ڕۆی دووری بكه‌ن. 

1


ڕێکه‌و 2013-01-13 10:17:21
به‌شی ( ڕاپۆرت )







سیاسی