تیرۆرى سێ ژنى چالاكى كوردى نزیك به پ ك ك له پاریس
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له پاریس، پۆلیسى فه‌رانسه رایگه‌یاند، سه‌ر له به‌یانى دوێنێ پێنج شه‌ممه لاشه‌ى سێ ژنه چالاكى كورد له جاده‌ى لافایت له ناوچه‌ى ده‌ى پاریس دۆزراوه‌ته‌وه كه هه‌ر كامه‌یان به به‌ركه‌وتنى فیشه‌كێك به مێشكیانه‌وه كوژراون. مانۆئێل والس، وه‌زیرى ولاتى فه‌رانسه كه رۆیشتبووه شوێنى تیرۆره‌كه وتى، ئێستا زووه كه له‌مه‌ر ئه‌و قه‌تلانه قسه بكه‌ین ده‌بێت لێكۆلینه‌وه‌ى پێویست بكرێت. به پێى وته‌ى ههواڵدهریهكان، ئه‌و سێ ژنه له دامه‌زرێنه‌رانى حێزبى كرێكارانى كوردستان بوون. هێندێك له چالاكانى كورد له پاریس، ده‌وڵه‌تى تركیا به ئه‌نجامده‌رى ئه‌و تیرۆره ده‌زانن.
ڕێکهو 2013-01-11 02:08:53
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )