حسابى بانكى خوێندكاره ئێرانیه‌كان له ئه‌مریكا داده‌خرێت
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فارس له‌زمان له ئێم پى ئار نیوز، یه‌كێك له بانكه‌كانى ئه‌مریكا له درێژه‌ى به‌رێوه‌بردنى گه‌مارۆكانى یه‌ك لایه‌نه‌ى دژبه رژێمى ئاخووندى، حسابى بانكى خوێندكارانى ئێرانى یه‌كێك له زانكۆكانى ئه‌مریكاى داخستووه. به پێى ئه‌م راپۆرته، ئه‌م كرده‌وه له حالێكدایه كه ئه‌مریكا گه‌مارۆى توندى دژبه رژێمى ئاخووندى سه‌پاندووه. یه‌كێك له وته‌بێژانى وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریكا وتى، بانكه ئه‌مریكاییه‌كان ناتوانن راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران مامه‌ڵه بكه‌ن.
ڕێکهو 2013-01-09 09:53:45
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )